یۆڤانتۆس داوای بڕێکی سەیر دەکات بۆ فڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ
تهمموز 3, 2021یۆڤانتۆس بەنیازە واز لە تواناکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بهێنێت دوای ئەوەی سێ وەرزی لەگەڵ یانەکەدا بەسەربرد.
ڕۆناڵدۆ لە هاوینی ساڵی 2018 دا دوای نۆ وەرز لە یانەی ریاڵ مەدرید و سەرکەوتنی دووبارە لەگەڵ یانەی شاهانە، بەرەو یۆڤانتۆس گواستیەوە.
هەرچەندە ڕێژەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس لە 133 یارییدا 101 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.
بەڵام لە دوو وەرزی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ئەدای یانەکە کەمی کردووە و هیچ نیشانەیەکی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ نەبووە.
لە ئەنجامدا ڕۆژنامەی لا گاززێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی دووپاتی کردەوە کە یۆڤانتۆس ئامادەیە ڕێگە بە ئەفسانەی پورتوگالی بدات لە بەرامبەر بۆندێکی تا ڕادەیەک کەمدا.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتالییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یۆڤانتۆس واز لە ڕۆناڵدۆ دێنێت ئەگەر تەنیا 29 ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت.
ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ لەیۆڤانتۆس ئەم هاوینە یارمەتی یانە ئیتالیەکە دەدات کە زیاتر لە 87 ملیۆن یۆرۆ پاشەکەوت بکات لەکۆی موچەکەدا.
ڕۆناڵدۆ لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا لەگەڵ ژمارەیەک یانە بەستراوەتەوە، کە لە گرنگترینیان مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمەنن.
سەرەڕای ئەو لێدوانانەی فێدریکۆ چیرۆبینی بەڕێوەبەری وەرزشی یوڤانتۆس تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینی ناکات ڕۆناڵدۆ لەهاوینی ئەم وەرزەدا بڕوات.
چیرۆبینی لە زاری سکای سپۆرتەوە ڕوونی کردەوە کە هیچ ئاماژەیەک لە یۆڤانتۆس و ڕۆناڵدۆوە نییە کە بیەوێت بڕوات.
لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی:جارێکی تر تەئکید لەسەر ئەوە دەکەمەوە کە بە مانەوەی رۆناڵدۆ دڵخۆش ئەبم.