گومان لە بەشداری کردنی هازارد و دی بڕۆین دەکرێ لە بەرامبەر ئیتاڵیادا
تهمموز 3, 2021گومان لە بەشداری کردنی هەردوو ئەستێرە ئیدن هازارد و کێڤن دی برۆین لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2020 لە دژی ئیتالیا هەیە.
ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری بەلجیکا تەئکیدی کردەوە کە تا دوا خولەک چاوەڕوان دەبێت
پێش ئەوەی بڕیاری خۆی لەسەر بەشداریکردنی ئەستێرەکان هازار و کێڤن دی برۆین بدات کە بەدەست پێکانێکی لاوەکییەوە دەناڵێنن.
لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئیتالیا لە چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2020 ڕۆژی هەینی لە شاری میونخی ئەڵمانیا.
مارتینێز لە ئێوارەی یارییەکەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی:بۆ هازارد پێکانێکی لاوەکی هەیە.
دەکرێت لە یارییەکی بەم گەورەیەدا قورس بێت بۆی یاری بکات.
هەروەها ئەوەی کێڤن لەوانەیە جیاواز بێت، ئەو پێکانی پێی هەیە
گوتیشی: ئەمە دەبێت لە لایەن کارمەندانی پزیشکییەوە بڕیاری لەسەر بدرێت.
دواتر سەیری بڕیاری تۆپی پێ دەکەین.
ئەو دوو یاریزانە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە یاری بەرامبەر پورتوگال توشی پێکان بوون کە بەبردنەوەی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سودی یانەکەیان کۆتایی هات.
ڕۆژی پێنجشەممەش نەیان توانی بەشداری لە مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی بەلجیکا بکەن.