چاڤی گرەو لەسەر مانەوەی میسی لە بەرشەلۆنە دەکات
تهمموز 3, 2021چاڤی هێرناندز یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە و ڕاهێنەری ئێستای سەدی قەتەری دڵنیایە لەوەی لیۆنێل میسی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەی دەمێنێتەوە.
میسی 34 ساڵ دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەکۆتا هات بووە بریکارێکی ئازاد و کاپتنی ئەرجەنتینیش هێشتا بڕیاری لەسەر داهاتووی نەداوە.
چاڤی بە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی گوتوە: ئێرە بازاڕی تۆپی پێیە، دەبێت چاوەڕێ بکەین،وابزانم قسەی لەگەڵ سەرۆکایەتی یانەکە کردووە.
هیوای باشترینی بۆ دەخوازم، وەک دۆستێک و وەک هەوادارێکی بەرشەلۆنە هیوادارم بەردەوام بێت و زوو بڕیارەکەی بڵاوی بکاتەوە.
گوتیشی: ئەگەر گرەوم کرد دەڵێم لەیانەکەی بەردەوام دەبێت، سەرەڕای ئەوەی کە وترا بینیم لەگەڵ یانەکە مایەوە.
میسی پێویستی بە بەرشەلۆنەیە و لە بەرشەلۆنە دڵخۆشە، ژیانی لەوێ بەسەربردووە و گرەو لەسەر مانەوەی دەکەم.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە گەشبینە بەبەردەوامی میسی لە یانەکەی و پێشتر گوتبووی هیوادارە بەزووترین کات ئەمە ڕووبدات.
ڕەنگە ئیمزاکردنی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە سێرجۆ ئەگوێرۆ هاوڕێی نزیکی میسی نیشانەی دواتر بێت لە مانەوەی لەگەڵ یانەکەی.
میسی لە ئێستادا لە کۆپا ئەمەریکای 2021 دا ڕابەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.
له بەیانی یەکشەممه له یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ئیکوادۆر یاری دەکات.