هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئیسپانیا سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی
تهمموز 3, 2021لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕووبەروی بەلجیکا بویەوە.
یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا بەکۆتا هات، نیکۆلۆ باریێلا لە خولەکی 31 و ئینسینی لە خولەکی 44 گۆڵەکانی ئیتاڵیایان تۆمار کرد،
گۆڵەکەی بەلجیکاش لە رێگەی رۆمیرۆ لۆکاکۆ بە لێدانی سزا لە خولەکی 2+45 تۆمار کرا.
بە ئەنجامە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی ئیسپانیا ئەبێتەوە و بەلجیکاش ماڵئاویی کرد لە یۆرو.
هەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەروی سویسرا بویەوە.
یاریەکەش بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەردوو لا چویە کاتی زیاد کراوو دواتر لە ڕێگەی لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 1-3 لە بەرژەوەندی ئسپانیا بەکۆتا هات.
دینیس زکاریا لە خولەکی 8 بەهەڵە گۆڵی ئیسپانیای تۆمار کرد، گۆڵەکەی سویسراش لە رێگەی شاکیری لە خولەکی 68 تۆمار کرا.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی سەربکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی ئیتاڵیا دەبێتەوە و سویرسراش ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد.