لاپۆرتا گەشبینی نیشاندا سەبارەت بە داهاتووی میسی

لاپۆرتا گەشبینی نیشاندا سەبارەت بە داهاتووی میسی

ته‌مموز 3, 2021 0 By wkadmin

خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە ڕۆژی هەینی بۆ تەلەفزیۆنی “نیشتیمانی” ڕوون کردنەوەی دا و تەئکیدی کردەوە

 کە دانوستانەکان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی کاپتنی یانەی بلوگرانا لیۆنێل میسی وەک چاوەڕوان دەکرا بەرەو پێش دەچن.

ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ڕۆژی پێنجشەممە گرێبەستی یاریزانی نێودەوڵەتی ئەرجەنتین لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی دا بەسەرچوو.

لاپۆرتا ئاماژەی بەوەدا: ئێمە دەمانەوێت لیۆ بمێنێتەوە و بە دوای باشترین چارەسەر دەگەڕێین

گوتیشی: پێمان باشە بە زووترین کات گرێبەستەکە نوێ بکەینەوە، بەڵام دەزانین کاتی پێویستە.

میسی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەسەر چوو وەک یاریزانێکی ئازاد مایەوە

بەڵام یانەی کەتەلان هیواداره بۆندەکەی درێژ بکاتەوە.

کاپتنی بەرشەلۆنە لەئێستادا لە هەوڵی بە دەستهێنانی جامی ئەمریکادایە و ڕۆژی یەکشەممە لە قۆناعی چارەکی کۆتایی ڕوبەڕووی ئیکوادۆر دەبێتەوە.