بەرازیل و پیرۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا

بەرازیل و پیرۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا ئەمریکا

ته‌مموز 3, 2021 0 By wkadmin

لە کۆپا ئەمریکا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەروی چیلی بویەوە.

یارییەکەش بە تاکە گۆڵی لۆکاس باکێتا لە خولەکی 46 لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی سامبا بە کۆتاهات.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەرازیل سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی پیرۆ دەبێتەوە،چیلیش ماڵئاویی لە کۆپا کرد.

هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەی پیرۆ رووبەروی پاراگوایی بویەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەردوو لاو چوە کاتی زیاد کراو و دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی 3-4 لە بەرژەوەندی پیرۆ بەکۆتا هات.

جیانۆکا لابادۆلا دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 21 و40 و فلۆرێز لە خولەکی80 گۆڵەکانی پیرۆیان تۆمار کرد،

گۆڵەکانی پاراگوایش لە رێگەی گۆمێز لە خولەکی 11 و ئەلۆنسۆ لە خولەکی 54 و ئەڤالۆس لە خولەکی 90 تۆمار کرا.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی پیرۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و رووبەروی بەرازیل دەبێتەوە،هەڵبژاردەی پاراگوایش ماڵئاویی کرد.