میسی بوو بە یاریزانێکی ئازاد
تهمموز 1, 2021بۆ یەکەمجار لەساڵی 2004ەوە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بێ گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە دا ماوەتەوە، ئەمەش وا دەکات بتوانێت بڕوات بۆ هەر یانەیەک کە بیەوێت.
لە سەرەتای مانگی حەوتەوە لیۆنێل میسی ئازادە بۆ هەر یانەیەک بیەوێت بگوازێتەوە.
سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن کە دەتوانێت پێش کۆتایی مانگی حەوت گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات.
لە دوای ئەوەی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە ڕکابەری لەجامی ئەمریکا دەکات و ئەرجەنتینی بەرەو قۆناغی چارەکی کۆتایی برد.
گومان هەیە لەئەگەری نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی وەرزشی ” گۆڵ ” ، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشەلۆنە لەگەڵ جۆرج میسی باوکی ئەو یاریزانە بەردەوامن لە گفتۆگۆ بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی میسی.
بە ڕەچاوکردنی سروشتی داواکارییەکانی میسی و باری دارایی بەرشەلۆنە، گرێبەستەکەی میسی نوێ ناکرێتەوە.
بە وتەی گۆڵ، بلوگرانا و بریکارەکەی میسی باس لەبابەتی دارایی و باج دەکەن کە پەیوەندییان بەگرێبەستی ئەستێرەکەوە هەیە.
باس لەوەش دەکرێت میسی جگە لەبابەتە داراییەکان، دەیەوێت لەبەرشەلۆنە جەخت لەسەر ئەو یاریزانانە بکاتەوە کە لەوەرزی داهاتوودا کێبڕکێ دەکەن و نازناو بەدەست دەهێنن.
چونکە یانەکە لەم وەرزەدا نازناوی لالیگاو چامپیۆنس لیگی بەدەست نەهێناوە.
بوونی میسی بە یاریزانێکی ئازاد ئاڵۆزییەکی زیاتر دەخاتە سەر باری بۆندەکەی و ئەگەر بەرشەلۆنە جارێکی تر لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆند نوێ بکاتەوە دەبێت وەک بۆندێکی نوێ لە لا لیگادا تۆمار بکرێت.
ئەمەش سنورێک بەسەر یانەی کەتەلاندا دەسەپێنێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێنماییە داراییەکانی لا لیگادا بگونجێت.
خاڤیر تێباس سەرۆکی لا لیگا هۆشداری دایە بەرشەلۆنە کە موچەی یاریزانان کەمبکرێتەوە، ئەگەرنا پێش وەرزی 2021 – 22 ناتوانن بۆندێکی نوێ لەگەڵ میسی تۆمار بکەن.
سەرباری ئەوەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئیدارەی بەرشەلۆنە دڵنیایە لەوەی میسی گرێبەستێکی نوێ ئیمزا دەکات سەرەڕای ئەو ئاڵۆزیانەی کە هاتوون لە مەسەلەی نوێکردنەوەدا.
تازەکردنەوەی بۆندی لیۆنێل میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە خەونی گەورەی هەموو هاندەرانی یانەی کەتەلۆنیە لەسەر تاسەری جیهاندا.
ئەمەش وا لەبەرشەلۆنە دەکات کە زۆر لە درەوشاوەی و هاندەرانی لە دەست بدات، ئەگەر یاریزانی مێژوویی یانەکە بڕیاری کۆتایی هێنان بەپیشەکەی بدات لەگەڵ بلوگرانا.