مباپێ یانەکەی لە ڕۆشتنی ئاگادار کردووەتەوە
تهمموز 1, 2021ڕۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، کە کیلیان مباپێ بەڕێوەبەرایەتی پاریس سان جێرمەنی ئاگادار کردووەتەوە کە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە کە لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت.
پێش دەستپێکردنی یۆرۆی 2020 مباپێی تەمەن 22 ساڵە ڕوونی کردەوە کە دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتی ئەوروپا بڕیاری خۆی دەدات .
مباپێ پێش وەرزی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا که بیری لەو ئۆفەرانه کردووەتەوە که یانەی پاریس خستویەتی بەردەمی.
بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو یاریزانە لەیانەی پاریس بە چەند کەسێکی یانەکەی وتووە کە ئەو نەیویستووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
ڕیاڵ مەدرید چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ پاریس سان جێرمان سەبارەت بە یاریزانەکانی تر دانوستانی کردو ئەو هەلەی قۆستەوە بۆ پرسیارکردن دەربارەی مباپێ بەڵام وەڵامەکە بە هیچ جۆرێک بۆ فرۆشتن نەبوو.
ئێستا تۆپەکە لە یاریگای پاریسە یان لەم وەرزەدا مباپێ یانەکە جێدەهێلێت یان لە هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی دەڕوات.
مباپێ لە هاوینی 2017 لە مامەڵەیەکدا کە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی تێچووە، چووە پاڵ یانەکەوە
ئەستێرە فەڕەنسیەکە 171 یاری بە درێسی پاریسەوە کردووە و 132 گۆڵی تۆمار کرد و لە هەموو پێشبڕکێکان 61 گۆڵی دروستکردووە.
11 نازناوی ناوخۆیی بردۆتەوەو گەیشتووە تە یاریی کۆتایی چامپیۆنس لیگی 2019 – 2020 و بۆ سێ وەرزی یەک لەدوای یەک خەڵاتی گۆڵکەری خولی فەرەنسیی بردۆتەوە.