تۆتنهام و فیۆرنتینا ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند

تۆتنهام و فیۆرنتینا ڕاهێنەری نوێی یانەکەیان ڕاگەیاند

ته‌مموز 1, 2021 0 By wkadmin

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ڕۆژی چوارشەممە واژۆی لەسەر بۆندێک لەگەڵ نونۆ ئێسپریتۆ ڕاهێنەری پورتوگالی کرد بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەکە بکات.

تۆتنهام لەدوای لەسەرکار لادانی مۆرینیۆ لەمانگی چوارەوە بەبێ ڕاهێنەر ماوەتەوە و ڕیان ماسۆنی یاریزانی پێشووش تا کۆتایی وەرزی ڕابردوو ئەو ئەرکەی گرتبوویە دەست

نونۆی تەمەن 47 ساڵ کە گرێبەستێکی دوو ساڵەی لەگەڵ یانە لەندەنییکە ئیمزا کرد، گوتی : کاتێک یانەیەکی بەهرەدار و کوالیتیت هەیە، دەتەوێت وا لەهاندەران بکەین هەست بەشانازی و چێژ بکەن.

چێژ و شەرەفێکی گەورەیە بۆ من لێرە بم، دڵخۆشم و چاوەڕوانی دەستپێکردنی کارم، کاتمان نییە بەفیڕۆی بدەین و دەبێت دەست بە کارکردن بکەین.

هەروەها یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کەوا ڕاهێنەری پێشووی سپیزیا، ڤینیسنسۆ ئیتالیۆ وەک جێگرەوەی جینارۆ گاتسۆ داناوە.

یانەکە بە فەرمی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاوی کردوەتەوە و دەڵێت “ڤینیسنسۆ ئیتالیۆ دەبێتە ڕاهێنەری نوێی یانەکە”.

فیۆرێنتینا لە لێدوانێکدا ڕوونی کردەوە کە ئیتالیۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستێک لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی زیادە ئیمزا کردووە.

فیۆرنتینا ڕۆژی 17ی مانگی پێنج جیابوونەوەی لەگەڵ گاتوسۆ ڕاگەیاند، پاش کەمتر لە سێ هەفتە لە جێهێشتنی لە پۆستی ڕاهێنەری ناپۆلی.