کۆرتۆا نهێنیەکانی ژوری خۆ گۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

کۆرتۆا نهێنیەکانی ژوری خۆ گۆڕینی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

حوزه‌یران 30, 2021 0 By wkadmin

تیبۆ کۆرتۆا پرسیاری لێکرا سەبارەت بە هەندێک لە نهێنیەکانی ڤالدێبێباس و ژووری خۆ گۆڕینی ڕیاڵ مەدرید.

یاریزانی بەلجیکی سەبارەت بە هاوتیمەکانی دەدوێت لە ڕێک پۆشترینیان تا توڕەیی و ئالوودە بوونیانەوە بە مۆبایلەکانیان.

لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی “تێلێفوت” کۆرتۆا ئاماژەی بە هەریەکە لە ناچۆ فێرناندێز و مۆدریچ و دانی کارڤاخال دا وەک توڕەترین یاریزانەکانی ناو ڕیزەکانی یانەکەی.

گوتیشی: کاتێک یاری دەکەین لە نێو خۆماندا و وێنەی تیمی براوەکان دەگرین ، ئەوان کەمێک توڕە دەبن.

ئەوان یەکێکن لەو سێ کەسەی کە زۆر ڕقیان بە دۆڕان هەیە.

لەلایەکی دیکە ژووری جل گۆڕین بەشی خۆی گاڵتەچی تێدایە لەگەڵ مارسیلۆ و سێرجیۆ ڕامۆسی یاریزانی پێشوو دوو لەو یاریزانەن کە پێکەنین دەخەنە نێوانمان.

 کۆرتۆس ئاماژەی بەوەشدا کە لێدوانەکانی تۆنی کرۆس بێ سود و پێکەنیناوییە. 

کاتێک پرسیاری لێ کرا سەبارەت بەوەی کێ باشترین ستایلی هەیە کۆرتوا گوتی: مارکۆ ئەسێنسیۆ بەباشی جل لەبەر دەکات و ڕامۆسیش ستایلی هەیە.

“بۆ مۆدەپەرستی، پێم وایە ستایلێکی باشی هەیە ئەو بە جلێکی باشەوە دێت.

هەروەها گوتیشی بەرپرسی میوزیک لە نێوانماندا ڕامۆس و مارسێلۆن و هەریەکەیان جۆرە میوزێکێکی تایبەتمان بۆ پێ دەکەن