ناوەڕۆکی نامەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ فێردیناند ئاشکرا بوو

ناوەڕۆکی نامەکەی ڕۆناڵدۆ بۆ فێردیناند ئاشکرا بوو

حوزه‌یران 30, 2021 0 By wkadmin

ڕیۆ فێردیناند نامەیەکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات کە بۆی دەنێرێت دوای ئەوەی گاری لینکەر ئاماژەی بەوەدا لیۆنێل میسی باشترینە.

ڕۆناڵدۆ و فێردیناند شەش ساڵیان لە ئۆلد ترافۆرد پێکەوە بەسەربردووە، لەو ماوەیە سێ نازناوی یەک لەدوای یەکی پریمەرلیگیان بردەوەتەوە

 و ساڵی 2008 خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بەرزکردەوە لەژێر ڕاهێنەرایەتی سێر ئەلێکس فێرگسۆن.

لەو کاتەوە ڕۆناڵدۆ لە لوتکەی زۆرێک لە یاریە وەرزشیەکان بووە و لەم دواییەدا هاوتای ڕیکۆردی عەلی دای ڕیکۆردی باشترین گۆڵکاری لەمێژووی هەڵبژاردەکاندا بەدەست هێنا.

فێردیناند سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ گوتی: سەرکەوتنەکانی لە ماوەی پیشەکەیدا وا لە هەر کەسێک دەکات خۆی لە ڕەخنە بپارێزێت.

بەڵام ڕۆژنامەکان سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ هەر وزەی نەرێنی بە ڕووی دا فڕێ دەدەن و تەنانەت بابەتی بێ بەهای وەک ڕکابەری نێوان میسی و ڕۆناڵدۆ باس دەکەن.

لەم هەفتەیەدا فێردیناند لە ستۆدیۆی بی بی سی قسەی کرد و بەتەواوی نامەکەی ڕۆناڵدۆی باسکرد دوای ئەوەی ئەو گاری لینکەر گوتی میسی پێ باشترە.

ئاماژەی بەوەدا:ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر تایبەتە و کەسێکە بیر لە هەموو شتێک دەکاتەوە کە پێی دەوترێ بۆ ئەوەی هەموو شتێک بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.

نموونەیەکی گەورەیە و هەر وزەیەکی نەرێنی وەک هاندەرێک بۆ سەرکەوتنی بەکار دەهێنێت. 

تۆ “لینکەر” لە دوای ئەوەی گوتت میسی لە رۆناڵدۆ باشترە

دڵنیابە ئەو نامەیەکم بۆ دەنێرێت و دەپرسێت کە: “بۆچی وای وت؟”

“ئەوە سروشتێکی پێشبڕکێکارانەی خۆیەتی و پێویستە بەو جۆرە بێت بێت.”

فێردیناند بەردەوام بوو لە ڕوون کردنەوەی دەربارەی ئەوەی کە ژیانی ڕۆژ بە ڕۆژ چۆن بووە لە کاتی ڕاهێنان لە پاڵ ڕۆناڵدۆدا لە ماوەی ساڵانی سەرەتایدا.

لە بەردەوامیدا گوتی: ئەو خولیایەکی زۆری هەبوو ببێتە باشترین، کەسێکی تەواو پابەند بوو کەمێک بەختیش یاوەری بوو.