ئینگلتەرا لە ئەڵمانیای بردەوە و گەیشتە چارەکی کۆتایی یۆرۆ
حوزهیران 30, 2021دوای ئەوەی ئینگلتەرا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەڵمانیای بردەوە، ڕۆژی شەممە لە یاری چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2020دا ڕوبەروی ئۆکرانیا دەبێتەوە لەیاریگای ئۆڵۆمپی ڕۆما.
ئینگلتەرا کە لە ڕیزبەندی چوارەمین دایە لەجیهاندا، لە ئێستایا کاندیدی بەهیزن بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی.
شێرەر بۆ بی بی سی گوتی: ئێمە بەرامبەر ئەڵمانیا بردمانەوە و بەشێوەیەکی کاریگەر یاریمان ئەنجامدا.
دەزانین یاری داهاتوو قورس دەبێت بەڵام ئەبێت بەختمان هەبێت بۆ ئەوەی سەرکەوین لەم شەش یاریەی کۆتایی لە وێمبڵی.
ناتوانین داوای لەوە زیاتر بکەین لە بارودۆخێکی وادا.
ڕیۆ فێردیناند بە هەمان شێوە گەشبین بوو هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئینگلتەرا هەست بە ئاسوودەیی دەکات، چونکە شکستیان پێ دەهێنن.
ئینگلتەرا بەهیوای ئەوەیە بگاتە یەکەم یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا، کە لانیکەم 60 هەزار هاندەر لە ویمبلی ئامادە دەبن.
هەڵبژاردەی ئۆکرانیاش دوای دوو بردنەوە و دۆڕاندنی دوو یاری گەیشته بۆ یەکەمین جار لە دوای ٢٠٠٦ وە گەیشتەوە چارەکی کۆتایی پاڵەوانیەتی یۆرۆ
تا ئێستاش ئینگلتەرا 70٪ چانسی بردنەوەی زیاترە لە یاریەکەی بەرامبەر ئۆکرانیادا