ئەرجەنتین و ئۆرۆگوایی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

ئەرجەنتین و ئۆرۆگوایی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

حوزه‌یران 29, 2021 0 By wkadmin

لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەروی بۆلۆفیا بویەوە.

یاریەکەش بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەژەوەندی ئەرجەنتین کۆتاهات، گۆمێز لە خولەکی 6 و میسی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی (33 بە پێناڵتی)

و (42) و مارتینێز لە خولەکی (65) گۆڵەکانی ئەرجەنتینیان تۆمار کرد و فلۆرێس لە خولەکی (60) گۆڵەکەی بۆلۆفیای تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 10 خال لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم  دێت و بۆڵۆفیاش  بەبێ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و ماڵاوایی لە کۆپا ئەمریکا کرد.

هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی رووبەروی پاراگوایی بویەوە.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئۆرۆگوایی بە کۆتاهات، کاڤانی بە پێناڵتی لە خولەکی 21 تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی بە کۆکردنەوەی 7 خال لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت

و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و پاراگوایش  بە 6 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی