پرتوگال و هۆڵەندا ماڵئاوییان لە یۆرۆ کرد
حوزهیران 28, 2021لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی پرتوگال رووبەروی بەلجیکا بویەوە لە یاریگایی لا کارتۆخا.
یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بەلجیکا بە کۆتاهات، لە خولەکی 42 سۆرگان هازارد تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەلجیکا سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشت و رۆژی هەینی رووبەروی ئیتاڵیا دەبێتەوە و پرتوگالیش ماڵئاویی کرد
هەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەروی چیک بویەوە لە یاریگایی بوشکاس ئارینا.
یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی چیک بە کۆتا هات، تۆماش هۆڵش لە خولەکی 68 و پاتریک چیک لە خولەکی 80 گۆڵەکانی چیکیان تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی چیک سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشت و رۆژی شەممە رووبەروی دانیمارک دەبێتەوە و هۆڵەنداش ماڵئاویی کرد