بەرازیل یەکسان بوو و پیرۆش سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی
حوزهیران 28, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەروی ئیکوادۆر بویەوە.
یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا بە کۆتاهات، ئیدێر میلیتاو لە خولەکی 37 گۆڵەکەی بارازیلی تۆمار کرد و مینا دالگادۆ لە خولەکی 53 گۆڵەکەی ئیکووادۆری تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 10 خال لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم دێت و ئیکوادۆریش بە 3 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی
هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی پیرۆ رووبەروی ڤەنزوێلا بویەوە
یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی پیرۆ بە کۆتاهات،گۆڵەکەش لە ڕێگەی ئەندێ کاریۆ لە خولەکی 48 تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی پیرۆ بە کۆکردنەوەی 7 خال لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم دێت و سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی و ڤەنزوێلا بە 2 خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت و ماڵئاوایی لە کۆپا ئەمریکا کرد.