لە قۆناغی16ی یۆرۆ پرتوگال و هۆڵەندا رووبەروی بەلجیکا و چیک دەبنەوە
حوزهیران 27, 2021لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی پرتوگال رووبەروی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە.
کاتژمێر 10ی شەوو لە یاریگایی لا کارتۆخا لە شاری سیڤیلیا.
بریار وایە ناوبژیوانی ئەڵمانی فلێکس بریج یارییەکە بەرێوببات.
پرتوگال له مێژودا بهرامبهر بەلجیکا 18 یاریان پێكهوه ئهنجام داوه ،6 بردنهوه بۆ پرتوگال ،5 بردنهوه بۆ بەلجیکا ،لە7 یاری یهكسان بوون.
پرتوگال 21 گۆڵی تۆمار كردوە و بەلجیكاش 22 گۆڵی تۆمار كردوە
هەر لەیۆرۆ و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەروی چیک دەبێتەوە.
کاتژمێر 7ی ئێوارە لە یاریگایی بۆشکاش ئەرینا لە بۆداپستى لە هەنگاریا،ناوبژیوانی روسی سێرجی کاراسێڤ یاریەکە بەرێوەدەبات.