ئیتاڵیا بردیەوە و دانیمارک وێڵزی گۆڵباران کرد

ئیتاڵیا بردیەوە و دانیمارک وێڵزی گۆڵباران کرد

حوزه‌یران 27, 2021 0 By wkadmin

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەروی نەمسا بویەوە لە یاریگایی وێمبڵی.

یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا بە کۆتاهات،

فدریکۆ کێسا لە خولەکی 95 و ماتیۆ بێسێنا لە خولەکی 1+105 گۆڵەکانی ئیتاڵیایان تۆمار کرد و ساسا کالازیچ لە خولەکی 114 گۆڵەکەی نەمسای تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشت و چاوەرێی ڕووبەڕووبونەوەی بەلجیکا دەکات و نەمساش ماڵئاویی کرد.

هەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی وێڵز رووبەروی دانیمارک بویەوە لە یاریگایی یۆهان کرۆیف.

یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی دانیمارک بە کۆتاهات،

دۆلبێرگ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 27و48 و خواکیم مایهلی لە خولەکی 88 و مارتن برایسوایت لە خولەکی 94 گۆڵەکانی دانیمارکیان تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی دانیمارک سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشت و چاوەرێیی براوەی نێوان چیک و هۆڵەندا دەکات و وێڵزیش ماڵئاویی کرد