ئۆدیگارد جێی جەیمس رۆدریگێز دەگرێتەوە

ئۆدیگارد جێی جەیمس رۆدریگێز دەگرێتەوە

حوزه‌یران 27, 2021 0 By wkadmin

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ئەنچیلۆتی بەنیازە مارتن ئۆدیگاری نەرویجی بهێڵێتەوە لە ڕیاڵ مەدرید و پشتی پێ ببەستێ تا جێی جەیمس ڕۆدریگێز بگرێتەوە.

بە وتەی ئەنچیلۆتی ئۆدیگار وەک ڕۆدریگێز وایە کە بەهرەیەکی زۆر باش و بینین و توانای دروستکردنی جیاوازی لەیاریەکاندا هەیە.

ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵیە هەروەها پێی وایە ئۆدیگار ئامادەیە نوێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید بکات پاش ئەوەی لە تەمەنی 22 ساڵیدا چەندین ئەزموونی بەدەست هێناوە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی زیادکردووە کە ئەنچیلۆتی بەچاوی خۆی پێشکەوتنی ئۆدیگاری لە پریمەرلیگ دا بینیوە لەگەڵ ئەرسناڵ، ئەمەش متمانەی خۆی بەتواناکانی زیاد دەکات.

ئۆدیگار لە مانگی یەکی وەرزی ڕابردووەوە لە ڕیاڵ مەدریدەوە چووە ڕیزی ئارسناڵ و لە ماوەی پێنج مانگدا بەشداری 20 یاری کردووە و دوو جار گۆڵی تۆماری کردووە.