لۆکاکۆ: ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ هانی من نادات

لۆکاکۆ: ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ هانی من نادات

حوزه‌یران 26, 2021 0 By wkadmin

ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ ئەستێرەی بەلجیکی و یاریزانی یانەی ئینتەر میلان بۆچوونی لەسەر بەراوردکردنی ئەدای خۆی بە باشترین هێرشبەران لە سەرتاسەری جیهان ئاشکرا کرد.

لۆکاکۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەی ڕۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەهاندانی بۆ ئەنجامدانی کاری باشتر لەسێریا ئەی

گوتی: بردنەوەی سیریا ئەی زۆر تایبەتە، بەڵام پێم وانییە ئامادەبوونی ڕۆناڵدۆ هانی من بدات.

گوتیشی: لەسەر ئاستی تاکە کەسی سودم لە شێوازەکانی یاریکردنی ڕۆناڵدۆ وەرگرتووە.

خەڵک هەمیشە باس لە هاری کەین و ڕابێرت لیڤاندۆڤسکی و کەریم بنزیمە دەکەن و بە هێرشبەری پلە دووی جیهان وەسفیان دەکەن، هاوکات ئەدای من بە باش وەسف دەکەن.

لەم دوو ساڵەی دواییدا نیشانی هەموو کەسێکم داوە کە من نەک تەنیا باش یاری دەکەم، بەڵکو لە ئاستی باشترین هێرشبەرانی جیهاندام.

ئاماژەی بەوەشدا خەونەکەی بردنەوەی نازناوی ئەوروپا بوو لەگەڵ بەلجیکا و بەدەستکەوتی سەرەکی بۆ هەر یاریزانێک وەسفی کرد.

لۆکاکۆی 28 ساڵ بەلجیکای بەرەو یۆرۆی 2020 برد، دەبێتە بەربژێرێکی بەهێز بۆ بالۆن دۆر.

ئاماژەی بەوەشدا کەوا خەونێکی منداڵی بووە و بە ئامانجێکی گەورە بۆ هەر یاریزانێک وەسفی کرد.