بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەلۆنسۆ دەدات
حوزهیران 26, 2021یانەی بەرشەلۆنە لەگەڕان بەدوای یاریزانی نوێدا بەردەوامە، و تا ئێستا هیچ یاریزانێکی نەفرۆشتووە
لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا، هەرچەندە چەند بەربژێرێکی ڕوون هەیە بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵن.
جونیۆر فیرپۆ لەو یاریزانانە دێت کە بەرشەلۆنە دەیەوێت بیفرۆشێت بە یانەیەکی ئیتالی، بۆیە بەرشەلۆنە ئامانجی ئەوەیە کە یاریزانێک بۆ جێگری فیرپۆ بدۆزێتەوە.
ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە مارکۆس ئەلۆنسۆی یاریزانی چێڵسی نزیکترین بژاردەیە بۆ جێگرتنەوەی فیرپۆ.
ڕۆناڵد کۆمان ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بڕوای بە تواناکانی ئەو یاریزانە هەیە کە لە ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی کۆتایی پێدێت.
خواستی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەلۆنسۆ شتێکی تازە نییە و چەند مانگێک لەمەوبەر یانەکە هەوڵیدا بیگوازێتەوە بەڵام گرێبەستەکە نەتوانرا ئەنجام بدرێت سەرەڕای ڕێککەوتنی ئەو یاریزانە لەسەر هەموو شتێک.
ئەلۆنسۆی تەمەن 30 ساڵ لە یانەکانی بۆڵتۆن و سەندەرلاند و فیۆرێنتینا یاری کردووە و ئێستاش بۆ چێڵسی یاریی دەکات،
کە لە ساڵی 2016دا بە 23 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێکی لەگەڵ ئانجامداون.