ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی16ی یۆرۆ دەست پێ دەکات

ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی16ی یۆرۆ دەست پێ دەکات

حوزه‌یران 26, 2021 0 By wkadmin

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەروی هەڵبژاردەی نەمسا دەبێتەوە.

کاتژمێر 10ی شەوو لە یاریگایی ویمبڵی لە شاری لەندەن.

بریار وایە ناوبژیوانی ئینگلیزی ئەنتۆنی تایلۆر یارییەکە بەرێوە ببات. 

ئیتاڵیا له‌ مێژودا به‌رامبه‌ر نه‌مسا ٣٥ یاریان پێكه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌ ،١٦ بردنه‌وه‌ بۆ ئیتاڵیا ،٨ بردنه‌وه‌ بۆ نه‌مسا ،١١ یاری یه‌كسان بوون.

كۆتا بردنه‌وه‌ی نه‌مسا له‌ ساڵی ١٩٦٠ بووه‌ له‌ یاری دۆستانه‌دا، هەروەها كۆتا بردنه‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌ مۆندیالی ١٩٩٨ به‌ دوو گۆڵ براوه‌ بوو.

كۆتا یاری نێوانیان به‌ یه‌كسان بوون به‌ كۆتا هات له‌ یاریەکی دۆستانه‌دا بە ئەنجامی‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا

هەر لە یۆرۆ و لە قۆناغی 16 هەڵبژاردەی وێڵز رووبەروی دانیمارک دەبێتەوە.

 کاتژمێر 7ی ئێوارە لەیاریگای یۆهان کرۆیف لە شاری ئەمستەردامی هۆڵەندا،ناوبژیوانی ئەڵمانی دانیاڵ سیبێرت یاریەکە بەرێوەدەبات.