پێرێز وەڵامی چەندین پرسیاری هاندەرانی یانەکەی دایەوە

پێرێز وەڵامی چەندین پرسیاری هاندەرانی یانەکەی دایەوە

حوزه‌یران 25, 2021 0 By wkadmin

فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاو پێکەوتنێکی درێژی لەگەڵ ڕادیۆی ئۆندا سیرۆ کرد

 و  وەڵامی چەندین پرسیاری هاندەرانی یانەکەی دایەوە، تێیدا باسی لەو کێشە و قەیرانانە کردووە کە لەم دواییانەدا ڕوبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەدا کە تۆپی پێ لە ئێستادا پێویستی پێی هەیە و پێویست بە گۆڕان کاری دەکات.

لە بارەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ گوتی: هیوادارم تا کۆتایی ساڵی داهاتوو نۆژەنکردنەوەی تەواو بکەین.

ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەگەری ئامادەبوونی هاندەران  لە یاریگادا، ئێمە ناخوازین لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ یاریگای ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری بکەین.

سێریتۆی سەرۆکی ئەتلەتیکۆ زۆر بەخشندەیە، ئەو پێی نەوتم، بەڵام دڵنیام  کێشەی نابێت ئەگەر داوای لێبکەین، بەڵام ئەوە بیرۆکەیەکی باش نییە.

یانەی ڕیال مەدرید له یاریگای خۆی ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ یاری دەکات.

پێرێز دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ ئەستێرەکان دا بە تایبەت لەبارەی ڕۆیشتنی ئەم دواییەی سێرجیۆ ڕامۆس و زێدان

گوتی: مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوان ئاسان نییە، بەڵام چەندین ساڵە کارەکان بەڕێوە دەبەم و پێم وایە بە باشی بەڕێوەم بردووە.

من هەمیشە هەموو شتێک بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکەم. 

دەربارەی ڕائولی یاریزانی پێشوی ڕیاڵ مەدرید گوتی: ڕائول هەموو ئەگەرێکی هەیە بۆ ئەوەی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید بکات،

بەڵام بۆ ئەم کاتەی ئێستا یانەکە پێویستی بە ڕاهێنەرێکی بە ئەزموون هەیە.

هەروەها باسی لەگواستنەوەکان کردو گوتی:ئێمە یانەیەکی مەزنمان هەیە، مەدرید هەمیشە کار بۆ ئەوە دەکات باشترین بێت.

بەڵام ئێمە یانەیەکی زۆر باشمان هەیە لەگەڵ گەنجەکاندا دەبێت ئاگات لێیان بێت

 و کاریان لەگەڵ بکەیت 35 یاریزانمان هەیە و تەنها دەبێت 25 یاریزان بهێڵینەوە.

وە لە وەڵامی خاڤیر تێباسی سەرۆکی خولەکە کاتێک گوتی کە ڕیاڵ مەدرید بەباشی خۆیان لە قەیرانی دارایی کۆرونا بە دوور گرتووە.

ئاماژەی پێدا مەدرید لە دوو ساڵی ڕابردوودا توشی قەیرانی گەورە بووە. ئێمە چاوەڕوانی داهاتی 900 ملیۆنمان دەکرد و ئێستا 600 ملیۆنمان هەیە. 

بەڵام بەخشندەیی یاریزانان ڕێگەی دا کە دۆخی خۆمان باشتر بکەین.

پێرێز بە ئاشکرا لەبارەی رافائێل ڤاران بەرگریکاری تیپەکەی قسەی کرد

 لەبارەی گواستنەوەی لەلایەن مانچستەر یونایتد، دەڵێت: نازانم چی روودەدات، کاتێک لە یۆرۆوە دێتەوە دەیبینین.

ساڵێک ماوە لە گرێبەستەکەی و گفتوگۆمان لەسەری نەکردووە.