هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگوای و پاراگوای سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
حوزهیران 25, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەروی بۆلیڤیا بویەوە.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئۆرۆگوایی بە کۆتاهات،
لامبی بوراس بەهەڵە لە خولەکی 40 و کاڤانی لە خولەکی 79 گۆڵەکانی ئۆرۆگوایان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوایی بە کۆکردنەوەی 4 خال لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت
و بۆلیڤیاش بەبێ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت
هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەڵبژاردەی پاراگوای رووبەروی چیلی بویەوە.
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی پاراگوای بە کۆتاهات،
گۆڵەکانیش لە رێگەیی سیگۆفیا لە خولەکی 43 و ئەلمیرۆن بە پەناڵتی لە خولەکی 58 گۆڵەکانی پاراگوایان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی پاراگوای بە کۆکردنەوەی 6 خال لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت و چیلیش بە 5 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت