پەیوەندی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان

پەیوەندی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان

حوزه‌یران 25, 2021 0 By wkadmin

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە چارەنوسی یاریزانی فەرەنسی کیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان دەکەن، و پێشبینی دەکرێت یاریزانی تەمەن 22 ساڵ یانەکە بەجێبهێڵێت.

به پێی ڕاگەیەندراوێکی “دەیلی ستار”ی  بەڕیتانی، مباپێ ئەم هاوینه پاریس سان جێرمانی ئاگادارکردووە کە دەیەوێت یانەکە بەجێبهێڵێت.

ئەو یانانەی کە دەیانەوێت مباپێ بگوازنەوە لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدریدن کە ئەو دوو یانەیە چاوەڕێی ئەوە دەکەن چی بەسەر چارەنوسی درێژکردنەوە یان کۆتایی هێنان بە گرێبەستی یاریزانە فەرەنسیەکە دێت.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن نرخی مباپێ بۆ ئەو یانانەی کە دەیانەوێت بۆندێکی پێشکەش بکەن نزیکەی 100 ملیۆن پاوەند دەبێت ئەگەر پاریس سان جێرمان بڕیاری فرۆشتنی بدات.

دانیال ڕیۆلۆ ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئاڕ ئێم سی لە زاری ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانییەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە مباپێ داوای کردووە بڕوات، بەڵام ئاڵۆزبووە

، چونکە دەبێت یانەیەک بە پارەی پێویستەوە بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پارەی ئەو مامەڵەیە بدات.

ئەوەشی وت: ئەو یاریزانە باوەڕی بە پڕۆژەکەی لیۆناردۆی ڕاهێنەری وەرزشی سان جێرمان نییە.

ئەگەر مباپێ ئەم هاوینه یانەکە جێنەهێڵێ وەرزی داهاتوو دەبێت به خۆڕایی بڕوات.