فەرەنسا و ئەڵمانیا و پرتوگال توانیان سەرکەون بۆ قۆناغی دواتر
حوزهیران 24, 2021لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و له کۆمەڵەی F هەڵبژاردەی فەرەنسا رووبەروی پرتوگال بویەوە.
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو لا و بە یەکسان بوون بە کۆتاهات، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 31 (بە پەناڵتی) و 60 (پەناڵتی) گۆڵەکانی پرتوگالی تۆمار کرد،
هەردوو گۆڵەکەی فەرەنساش لە رێگەی کەریم بێنزیما لە خولەکەکانی 2+45 (پەناڵتی) و 47 تۆمار کرا .
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ و بە پلەی یەکەمی گروپی F سەرکەوت
بۆ قۆناغی 16 و رووبەروی هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە،
هەڵبژاردەی پرتوگالیش بە 4 خاڵ و بە پلەی سێیەم سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و رووبەروی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەبێتەوە.
هەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و له کۆمەڵەی F هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەروی هەنگاریا بویەوە.
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا و بە یەکسان بوون بە کۆتاهات،
کای هاڤێرتز لە خولەکی 66 و گۆرتێزکا لە خولەکی 84 گۆڵەکانی ئەڵمانیایان تۆمار کرد،
سالای لە خولەکی 11 و ئەندرێس چاڤێر لە خولەکی 68 گۆڵەکانی هەنگاریایان تۆمار کرد .
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ بە پلەی دووەمی گروپی F سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و رووبەروی ئینگەلتەرا دەبێتەوە.
هەنگاریاش بە ۱ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد