بەرازیل سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی و پیرۆ و ئیکوادۆریش یەکسان بوون
حوزهیران 24, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەروی کۆڵۆمبیا بویەوە
یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی بەرازیل بە کۆتاهات،
فێرمینۆ لە خولەکی 78 و کاسمیرۆ لە خولەکی 10+90 گۆڵەکانی سامبایان تۆمار کرد،
مارولانداش تاکە گۆڵەکەی کۆڵۆمبیای تۆمار کرد لە خولەکی 10
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەرازیل بە کۆکردنەوەی 9 خال لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم دێت و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و کۆڵۆمبیاش بە 4 خاڵ لە پلەی دووەم دێت
هەر لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی پیرۆ رووبەروی ئیکوادۆر بویەوە
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردو لاوو بە یەکسان بوون بە کۆتاهات،گۆڵەکانیش لە رێگەیی لابودالا
لە خولەکی 49 و کارێۆ لە خولەکی 54 گۆڵەکانی پیرۆیان تۆمار کرد،
گۆڵەکانی ئیکوادۆریش لەلایەن تابیا بەهەڵە لە خولەکی 23 و گارسیا لە خولەکی 3+45 تۆمارکرا
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی پیرۆ بە کۆکردنەوەی 4 خال لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم دێت و ئیکواردۆریش بە 2 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت