ئیسپانیا و سوید توانیان سەربکەون بۆ قۆناغی 16

ئیسپانیا و سوید توانیان سەربکەون بۆ قۆناغی 16

حوزه‌یران 24, 2021 0 By wkadmin

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و له کۆمەڵەی E هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەروی سلۆڤاکیا بویەوە.

یارییەکەش بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیسپانیا بەکۆتاهات، مارتن دوبراڤکا بەهەڵە لە خولەکی 30 و

لاپۆرتا لە خولەکی 3+45 و سارابیا خولەکی 56 و تۆرێس خولەکی 67 و کوتچا بەهەڵە خولەکی 71 گۆڵەکانی ئیسپانیا یان تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئیسپانیا  بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ و بە پلەی دووەمی گروپی E سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و رووبەروی هەڵبژاردەی کرواتیا دەبێتەوە، هەڵبژاردەی سلۆڤاکیاش بە 3 خاڵ و بە پلەی سێیەم ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد 

هەر لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و له کۆمەڵەی E هەڵبژاردەی سوید رووبەروی پۆڵەندا بویەوە.

یارییەکەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی سوید بە کۆتاهات،گۆڵەکانی سوید لە رێگەیی فۆرسبریگ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 2 و 59

و کلایسۆن لە خولەکی 94 تۆماریان کرد،لیڤاندۆڤسکیش دوو گۆڵیی لە خولەکەکانی 61 و 84 لە بەرژەوەندی پۆڵەندا تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی سوید بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ بە پلەی یەکەمی گروپی E سەرکەوت

بۆ قۆناغی 16 و  رووبەروی کرواتیا دەبێتەوە ،پۆڵەنداش بە ۱ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد