وردەکاری پلانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ
حوزهیران 23, 2021لەگەڵ ئەوەی جامی ئەوروپا دەچێتە قۆناغی کۆتاییەکانیەوە و جیهانی تۆپی پێسەرقاڵە بە جۆش و خرۆشی خۆی، کامپی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا، کار لەسەر مامەڵەی سەدە دەکات
بەپێی چەند سەرچاوەیەک لاپۆرتا بەدوای تەواوکردنی مامەڵەیەکی سەرسوڕهێنەردایە کە واژۆکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە بۆ ئەوەی شان بەشانی کاپتن لیۆنێلمیسی یاری بکات.
لەم دواییانەدا هەواڵەکان دەستیان بە گەشە کردن کردووە دەربارەی ڕاستی ئەومامەڵەیە کە پێدەچێت تەنها لەسەر کاغەز بێت.
لەگەڵ هاتنی ئەلیگری، یانەی یۆڤانتۆس بیر لەفرۆشتنی ڕۆناڵدۆ دەکات کەگرێبەستەکەی لەهاوینی 2022 بەسەردەچێت.
بۆیە فرۆشتنی لەم هاوینە ئامانجێکی سەرەکییە بۆ یانەکە و پێویستی بەگواستنەوەی خۆڕایی نییە.
لاپۆرتا بەڵێنی پلانی گەورەی داوە بۆئەوەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەیخۆی، ڕەنگە پلانەکەی بۆ ڕۆناڵدۆ و میسی گەورەترین پلان بێت لەمێژووی یانەکە.
بە گوتەی ڕۆژنامەی ئێس، لاپۆرتا پلانی ئەوەی هەیە کە مامەڵەیەکی گەورەپێشکەشی ڕۆناڵدۆ بکات کە کەمپی بەرشەلۆنە گرنگیی بە بیرۆکەکەی لاپۆرتا دەدات.
لاپۆرتا پلانی ئەوەی هەیه لە بەرامبەر ڕۆناڵدۆ ژمارەیەک یاریزان پێشکەش بکات.
لە ناو ئەو ناوانەی کە بۆ ئاڵوگۆڕی گواستنەوەدا پاڵێوراون یاریزانی فەڕەنسیئەنتۆین گریزمان، فلیپی کۆتینۆی بەرازیلی و سپانیارد سێرگی ڕۆبێرتۆ.
ڕێگری سەرەکی بەردەم گرێبەستەکە خودی ڕۆناڵدۆیە کە مێژووی دوورو درێژیلەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری بەرشەلۆنە هەیە و ڕەنگە ڕێگری لێبکات لە خیانەتکردنلە یانەی شاهانە.
ڕۆناڵدۆ نۆ وەرزی دوور و درێژی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەربردوە و پەیوەندیەکیتایبەتی لەگەڵ هاندەرانی یانەکە هەیە کە ڕەنگە ئەگەر بەرەو بەرشەلۆنە بڕوات بەخیانەتکاری یانەکەی ناوببرێت.
لەلایەکی ترەوە ڕۆناڵدۆ گرێبەستێک پەسەند ناکات لەسەر بنەمای دابینکردنی مادیدەیەوێت کۆتایی پیشەکەی بۆ بەرزکردنەوەی باری مێژوویی خۆی بێت نەک بۆکۆکردنەوەی پارەی زیاتر.