سەرۆکی لالیگا لەبارەی قەیرانەکانی بەرشلۆنە لێدوانی دا
حوزهیران 22, 2021جاڤیر تێباس سەرۆکی لالیگا ئاشکرایکرد، زیانەکانی وەرزی ڕابردوو بۆ یانەکانیلالیگا بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ بووە، کە نیوەی ئەو زیانانە بەتەنها بۆ بەرشەلۆنە بووە.
گوتیشی: هەموو ئەمانە نزیکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بووە، بەڵام ڕەنگە چەندیانەیەکی گەورەی تریش هەبێت کە کارێکی باشتریان کردووە بۆ کەمکردنەوەیقەیرانی ڤایرۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشدا: ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گەورەی داوە بۆ ئەوەی زیانەکانیان کەمتربێت لە زیانەکانی بەرشەلۆنە، توانیویانە قەیرانی کۆرۆناش بە کەمترین زیانبەڕێوەببەن.
تێباس ستایشی کاری بەڕێوەبەرایەتی بەرشلۆنەی نوێی کرد لەژێر چاودێری خوانلاپۆرتا.
گوتیشی: ئیدارەی بەرشەلۆنە لەسەر ڕێچکەیەکی ڕاستە، بەهۆی ئەزمونی زیاتریانلەیانەکانی تر، دەزانن کە یاساکان ناگۆڕدرێن و هەوڵی گەورە دەدەن بۆکەمکردنەوەی زیانی مووچەکانیان.
هەروەها هۆشداری دایە یانەکانی لالیگا کە ڕەنگە داهاتی فرۆشتنەکەیان کەمتربێت لەوەی پێشبینی دەکەن لە وەرزی داهاتوودا.
سەرەڕای ئەوەی بیر لەوە کراوەتەوە کە بوار بە هاندەران بدەن بە توانای 50٪ لەناویاریگادا ئامادەبن.
دڵنیام یانەکان دەتوانن مامەڵە لەگەڵ بازاڕی گواستنەوەدا بکەن.
بەڵام ئەو یانانەی کە دەبێت یاریزانەکان بفڕۆشن بەردەوام بڕوایان وایە نرخییاریزانەکان وەک یەک وایە لە چاو پێش قەیرانەکە.