کۆڵۆمبیا دۆرا و ئیکوادۆر و ڤەنزوێلاش یەکسانبوون
حوزهیران 21, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەى دووەم هەردوو هەڵبژاردەى کۆڵۆمبیا و پیرۆ ڕووبەڕووى یەکتر بوونەوە.
یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى پیرۆ کۆتایى هات.
سێرجیۆ بینیا لە خولەکی 17 و یارى مینا بەهەڵە لە خولەکی 64گۆڵەکانى پیرۆیان تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى کۆڵۆمبیاش لە رێگەیی میگێل بۆرخاوە لە خولەکى 53دا بە پێناڵتی تۆمارکرا.
بەم ئەنجامە، کۆڵۆمبیا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەى دووەمى کۆمەڵەکەی دووەم دێت و، پیرۆش بە 3 خاڵ لە پلەى چوارەمدا دێت.
هەر لە کۆمەڵەی دووەم و لە کوپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی ئیکوادۆر ڕووبەڕووی ڤەنزوێلا بویەوە.
یاریەکەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو لا بە یەکسانی بە کۆتاهات.
بریسیادۆ لە خولەکی 39 و گۆنزالۆ پلاتا لە خولەکی 71گۆڵەکانی ئیکوادۆریان تۆماریان کرد، گۆڵەکانی ڤەنزوێلاش لە رێگەی کاستیۆ لە خولەکی 51و هێرناندێز لە لە خولەکی 91 تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە، ڤەنزوێلا بە کۆکردنەوەی 2 خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەی یەکەمدا دێت و ئیکوادۆریش بە 1 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.