ئێدن هازارد سەبارەت بە پێکانەکەی قسەی کرد

ئێدن هازارد سەبارەت بە پێکانەکەی قسەی کرد

حوزه‌یران 21, 2021 Off By wkadmin

کاپتنی بەلجیکی ئێدن هازارد لە دوای توشبونی بە سێ پێکان لە هەوڵی ئەوەدایە بیکاتە خاڵی دەستپێک بۆ گۆڕینی شێوەی یاریکردن و خۆگونجاندنی لەگەڵ لوتکەی یاریەکاندا.

ئێدن هازاردی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە دوو وەرزی ڕابردوودا لەگەڵ یانەکەی تووشی پێکان بوویەوە، و ئەمەش یاریزانە بەلجیکیەکەی ماندوو کردووە.

بەڵام ئەمە وایکردووە یاریزانەکە لە شیکردنەوەی شتەکاندا زیاتر واقیعی بێت و تەنانەت شێوازی یاریکردنی بگۆڕێت.

هازارد لە کۆنفرانسی پێشووی بەرامبەر بە فینلاند باسی لە پێکانەکانی کرد، و دانی پێدانا دوای ئەوەی توانی بۆ ماوەی 90 خولەک یارییەکی تەواو بکات:

دەبینین یارییەکە چۆن دەڕوات بەڵام ئامادە نیم 90 خولەکی تەواو یاریی بکەم.

گوتیشی:تا چەند خولەک یاری دەکەم، ئەگەر 50 خولەک بێت 50 خولەک یاری دەکەم و ئەگەر 60 خولەک بێت ئەوە دەبینین.

من هیچ کات گومانم لە تواناکەم نەبووە، و لە توانامدایە کە 100٪ ئامادەبم بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپا.

کاپتنی بەلجیکا گوتیشی:سێ جار پێم شکاوە و لەچاوو 10 ساڵ پێش ئێستا وەک خۆم نامێنم.

بەڵام دەزانم ئەگەر تەندروست بم دەتوانم خۆم لەسەر گۆڕەپانەکە بسەلمێنم و ئەوە ئێستا کاری لەسەر دەکەم.

من تا ئێستا 100٪ ئامادە نیم، بەڵام ئامادەم دەست پێبکەم، پلانەکە ئەوەیە کە وردە وردە بمناسن.

ئاماژەی بەوەشدا کەوا کار دەکات بۆ ئەوەی باشتر بێت و هەموو کارو هەوڵێکی خۆی بۆ بدات و هەر لەسەرەتاوە بەشداری پاڵەوانیەتیەکە بکات.