ئیتاڵیا و وێڵز سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 و سویسراش چاوەڕی دەکات

ئیتاڵیا و وێڵز سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 و سویسراش چاوەڕی دەکات

حوزه‌یران 21, 2021 0 By wkadmin

لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و لە گروپی A هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەروی هەڵبژاردەی وێڵز بویەوە.

یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا بە کۆتاهات،تاکە گۆڵەکەش لە رێگەی ماتیۆ پێسینا لە خولەکی 39 تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ و بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و هەڵبژاردەی وێڵزیش بە 6 خاڵ و بە پلەی دووەم سەرکەوت بۆ قۆناغی 16.

هەر لە کۆمەڵەی A هەردوو هەڵبژاردەی سویسرا و تورکیا رووبەروی یەکتر بونەوە.

یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی سویسرا بە کۆتاهات،جیردان شاکیری دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 6 و 26 و سیڤیرۆڤیچ لە خولەکی68 گۆلەکانی سویسرایان کرد،تاکە گۆڵەکەی تورکیاش لە رێگەیی  عیرفان قەهوەجی لە خولەکی62.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی سویسرا بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و چاوەڕێدەکات وەک یەکێک لە باشترین سێیەمەکان سەربکەوێت و تورکیاش بەبێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت و لە یۆرۆی 2020 دورخرایەوە