فەرەنسا و ئیسپانیا نەیان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن

فەرەنسا و ئیسپانیا نەیان توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن

حوزه‌یران 20, 2021 0 By wkadmin

لە یۆرۆی 2020 و لە کۆمەڵەی شەشەم دا هەڵبژاردەی فەرەنسا رووبەروی هەنگاریا بویەوە.

یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا و بەیەکسان بوون بە کۆتاهات،

ئەنتۆنێۆ گریزمان لە خولەکی 66 گۆڵەکەی فەرەنسای تۆمار کرد و ئەتیلا فیۆلاش لە خولەکی 2+45 گۆڵەکەی هەنگارایی تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی فەرەنسا بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی شەش دێت

 و هەنگاریاش بە ۱ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت

هەر لە یۆرۆ و لە گروپی پێنجەم هەڵبژاردەی ئیسپانیا رووبەروی پۆڵەندا بویەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو لا و بە یەکسان بوون بە کۆتاهات،

ئەلڤارۆ مۆراتا لە خولەکی 25 گۆڵەکەی ئیسپانیای تۆمار کرد و رۆبێرت لیڤاندۆسکیش لە خولەکی 54 گۆڵەکەی پۆڵەندای تۆمار کرد.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی 2 خا لە پلەی سێیەمی گروپی E دێت و پۆڵەنداش بە 1 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت