بە فەرمی بەرشلۆنە گواستنەوەی دێپای ڕاگەیاند

بە فەرمی بەرشلۆنە گواستنەوەی دێپای ڕاگەیاند

حوزه‌یران 20, 2021 0 By wkadmin

ئەمڕۆ ڕۆژی شەممه بەرشلۆنه لە هەژماری فەرمی خۆی له تویتەر ڕایگەیاند که تا کۆتایی وەرزی 2022 بۆ 2023 گرێبەستێکیان لەگەڵ ممفیس دیپای هۆڵەندی واژوو کردووە.

یانەکە لە لێدوانێکدا ئاماژەیان بەوەدا کە لەگەڵ یاریزانەکە گەیشتونەتە ڕێککەوتن

 بۆ ئەوەی بچێتە ڕیزی یانەکەیانەوە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیۆن لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەسەردەچێت. 

دێپای 27 ساڵ، چوارەم یاریزانە کە کەتەلۆنیەکان لە هاوینی ئەم وەرزەدا گرێبەستی لەگەڵ واژوو دەکەن،

 پاش هەر یەکە لە هێرشبەری ئەرجەنتینی سیرجیۆ ئەگوێرۆ و ئیریک گارسیای بەرگریکاری مانچستەر سیتی،

هەروەها یانەکە بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ گەڕانەوەی ئیمێرسۆنی بەرازیلی لە ڕیاڵ بێتس.

هاوکات ئەستێرەی ئەرجەنتینی و کاپتن لیۆنێل میسی کە کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، هێشتا ئاماژەی بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە.