٤ یانەی گونجاو بۆ بەرگریکارە مێژووییەکەی ڕیاڵ مەدرید

٤ یانەی گونجاو بۆ بەرگریکارە مێژووییەکەی ڕیاڵ مەدرید

حوزه‌یران 19, 2021 0 By wkadmin

لەدوای ڕۆیشتنی سێرجیۆ ڕامۆس کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و دوای 16 ساڵ لە بەردەوام بوونی لەگەڵ یانەکە و ماڵئاوایی کردنی بە گریانەوە لە هاندەرانی، لە ئێستادا بەنیازە بەرەو یەکێک لە یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا بڕوات.

پێشبینییەکان سەبارەت بەشوێنی داهاتووی بەرگریکاری دێرین بەرزبۆتەوە کە بەم نزیکانە بڕیار دەدات بەرەو چ یانەیەکی نوێ بگوازێتەوە کە پێدەچێت یەکێک بێت لەچوار یانە زەبەلاحەکەی ئەوروپا.

پاریس سان جێرمان

پێدەچێت پاریس سان جێرمان لە پێشی ئەو یانانە بێت بیەوێت بۆندی لەگەڵ واژۆ بکات، ئەمەش بەهۆی ئەو توانا گەورەیەی یانەی پاریس بۆ پێدانی مووچەیەیەکی خەیاڵی کە ئەستێرەکان ڕادەکێشێت

یانەی پاریسیەکە چالاکترینە لە بازاڕی گواستنەوەدا تا ئەمڕۆ و پێدەچێت سوور بێت لەسەر چوونە ناو وەرزی نوێ بە بەهێزی بۆ بەدەستهێنانی چامپیۆنس لیگ.

مانچستەر یونایتد

لاوازی یانەی مانچستەر یوونایتد بەهۆی دابەزینی ئاستی یاریزانانی بەرگری، و ڕامۆسیش ڕەنگە جەنەراڵی نوێی بەرگری بێت کە ڕۆحێکی نوێ بەبەرگری شەیتانە سوورەکان بدات.

بایرن میونخ

یانە شاهانەکەی ئەڵمانیا لەڕووی وێستگەییەوە بەڕامۆس شیاوترین یانەیە، هەروەها شوێنێکی نموونەییە بۆ ئەستێرە شارەزاکان، لەنێو بەهێزترین ئەستێرەکانی ئەڵمانیادا کە ساڵانە لەژێر گوشاری کەمتری ڕاگەیاندندان و کێبڕکێ بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان دەکەن.

چێلسی

پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەیانهەوێت هێڵی بەرگرییان بەهێز بکەن و ڕەنگە ڕوو لە ڕامۆس بکەن تا بچێتە تەنیشت ئەنتۆنیۆ ڕودیگەری ئەڵمانی و هێزی بەرگریی چێڵسی بەهێز بکات. 

یۆڤانتۆس

دوا بژاردە یانەی یۆڤانتۆسە کە ڕەنگە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاوتیمی پێشووی ڕامۆس، هێنانی ئەو یاریزانە وەک فشار بەکار بهێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا یانەی یۆڤانتۆس بەرگریکاری شارەزای هەیە و ئەگەری ئەوە هەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕامۆس دا ئەنجامی باشی نەبێت.

هەروەها ڕۆژنامەی ئاس دووپاتی کردەوە کە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی بیر لە ئیمزاکردنی گرێبەستی ڕامۆس ناکاتەوە و لە نێو پلانەکانی پیپ گواردیۆلادا نییە.

ڕامۆسیش  نکۆڵی لەئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانەی پێشووی سیڤیلیا دەکات.