هەڵبژاردەی سوید سەرکەوتنی بەدەست هێنا و کرواتیا و ئینگەلتەراش نەیان توانی ٣ خاڵی یاریەکە ببەنەوە

هەڵبژاردەی سوید سەرکەوتنی بەدەست هێنا و کرواتیا و ئینگەلتەراش نەیان توانی ٣ خاڵی یاریەکە ببەنەوە

حوزه‌یران 19, 2021 0 By wkadmin

لە یۆرۆی 2020 و لە کۆمەڵەی چوارەم هەڵبژاردەی کرواتیا رووبەروی هەڵبژاردەی چیک بویەوە.

یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو لاو بەیکسان بوون بەکۆتاهات،پێریسیچ لە خولەکی 47 گۆڵەکەی کرواتیای تۆمار کرد و باتریک چیکیش گۆڵەکەی چیکی تۆمار کرد لە خولەکی (37 بە پەناڵتی).

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی چیک بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی Dدێت و هەڵبژاردەی کرواتیاش بە  ۱ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

هەر لە کۆمەڵەی چواردا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگەلترا و سکۆتلەندا رووبەروی یەک بونەوە.

یاریەکەش بەبێ گۆڵ و بە یەکسان بون بە کۆتا هات 

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی دووەمی گروپی چوار دێت و سکۆتلەنداش بە 1 خاڵ لە پلەی چوارەم دێ

 لە گروپی پێنجەم هەردوو هەڵبژاردەی سوید و سلۆڤاکیا رووبەروی یەک بونەوە.

یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی سوید بە کۆتاهات

گۆڵەکەش لە رێگەی  فۆرسبێرگ لە خولەکی 77 تۆمار کرا

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی سوید بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی E دێت و سلۆڤاکیاش بە 3 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت