ئەرجەنتین یاری لوتکەی لە ئۆرۆگوای بردەوە

ئەرجەنتین یاری لوتکەی لە ئۆرۆگوای بردەوە

حوزه‌یران 19, 2021 0 By wkadmin

لە کۆپا ئەمریکا و لە گروپی یەکەم لە یاریی لوتکەدا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای رووبەروی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بویەوە.

ئەنجامی یاریەکەش بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین بە کۆتاهات و گۆڵەکەش لە رێگەیی گۆیدۆ رۆدریگێز لە خولەکی 13 بە ئەسیستی میسی تۆمار کرا،

شایەنی باسە میسی بۆ دووەم یاری لەسەریەک وەک باشترین یاریزانی یاریەکە هەڵبژێردرا ، و تا ئێستا  ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە خاوەنی ئەسیستێک و گۆڵیکە لە کۆپا ئەمریکا

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی یەکەم دێت و هەبژاردەی ئۆرۆگوایش بەبێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت