هەڵبژارەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن

هەڵبژارەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن

حوزه‌یران 18, 2021 0 By wkadmin

لە یۆرۆی 2020 و لە کۆمەڵەی دووەم هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و دانیمارک رووبەروی یەک بونەوە

یاریەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی بەلجیکا بە کۆتاهات.

ثۆرگان هازارد لە خولەکی (55)و دیبرۆین لە خولەکی (70) گۆڵەکانی بەلجیکایان تۆمار کرد،

تاکە گۆڵەکەی دانیمارکیش لە رێگەی یوسف بولسن لە خولەکی (2) تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەلجیکا بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی دووەم دێت و دانیمارکیش بەبێ گۆڵ لە پلەی چوارەم دێت.

لە یاریەکی تر و لە کۆمەڵەی سێیەم هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەروی نەمسا بویەوە.

یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی هۆڵەندا بە کۆتاهات، گۆڵەکانیش لە رێگەی دیپای لە خولەکی (11p) و دومفریس لە خولەکی (67) تۆماریان کرد .

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی ٦ خال لە پلەی یەکەمی گروپی C دێت و نەمساش بە بە ۳ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.