بەڕازیل بردنەوەیەکی تری بەدەست هێنا و لە پلەی یەکەمدا مایەوە
حوزهیران 18, 2021لە کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی دووم هەڵبژاردەی بەرازیل رووبەروی پیرۆ بویەوە
یاریەکەش بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بەرازیل بە کۆتاهات،
هەریەک لە ئەلێکس ساندرۆ لە خولەکی 12 و نیمار لە خولەکی 68 و رێبیرۆ لە خولەکی 89 و ریچالیسۆن 93 گۆڵەکانیان تۆمار کرد .
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی بەرازیل بە کۆکردنەوەی ٦ خال لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم دێت و پیرۆش بەبێ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت
هەر لە کۆمەڵەی دووەم و لە یاریەکی تردا هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا رووبەروی ڤەنزوێلا بویەوە
یاریەکەش بەبێ گۆڵ و بە یەکسان بوون بە کۆتاهات .
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بە کۆکردنەوەی ٤ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم دێت و ڤەنزوێلاش بە ۱ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت