کۆتایی بە چیرۆکە مەزنەکەی ڕامۆس هات لە ڕیاڵ مەدرید

کۆتایی بە چیرۆکە مەزنەکەی ڕامۆس هات لە ڕیاڵ مەدرید

حوزه‌یران 17, 2021 0 By wkadmin

بەرگریکاری ناوازە سێرجیۆ ڕامۆس لەبەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بڵاویکردۆتەوە و ڕایگەیاند کەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید جێدەهێڵێت.

ڕامۆسی 35 ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ لە 30 مانگی شەش بەسەر دەچێت، و لە ساڵی 2005ەوە تا ئێستا ئایکۆنی یانەی شاهانە بووە و چوار جار نازناوی خولی ناوخۆیی و پێنج جار چامپیۆنس لیگی بردووەتەوە.

ڕامۆس دوو هەفتە پێش کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی،

 کە داوای گرێبەستی بۆ ماوەی دوو وەرز کردبوو، هاوکات ڕیاڵ ئامادەبوو بۆ ماوەی یەک وەرز و بە موچەی کەمتر گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

ئەمڕۆش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕامۆس بە دڵێکی پڕەوە ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ یاری بۆ کرد و مێژوویەکی بێ هاوتای بۆ خۆی تۆمارکرد بۆ هەمیشە یەکێک دەبێت لە دیارترین ئەفسانەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی

ڕامۆس ئاماژەی بەوەدا کە کێشەی ئەو پارە نەبووە بەڵکو ویستویەتی گرێبەستێکی دوو وەرزەی پێ بدرێت ، لە کۆتایشدا بە گرێبەستەکەی ڕیاڵ مەدرید قایل بووە ،

بەڵام توشی شۆک بووە کە پێیان وتووە ئەو گرێبەستە چیتر بەردەست نیە و ماوەکەی بەسەر چووە ، هەروەها وتیشی کە پێریزی سەرۆکی یانەکە وەک باوکێک وابووە بۆی و دەیەوێت خۆشەویستی لە نێوانیاندا بمێنێتەوە .