هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و وێڵز توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن

هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و وێڵز توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن

حوزه‌یران 17, 2021 0 By wkadmin

لە یۆرۆی 2020 و لە کۆمەڵەی A دا هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و سویسرا رووبەروی یەک بونەوە لە یاریگایی ئۆڵۆمپیکۆ.

یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا بە کۆتاهات،

گۆڵەکانیش لە رێگەی مانیۆڵ لۆکاتێلی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی (26)و(52) و ئیمۆبێلی لە خولەکی (89) تۆماریان کرد.

بەم ئەنجامەش ئیتاڵیا بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی A دێت و سویسراش بە خاڵێک لە پلەی سێیەم دێت

هەر لە کۆمەڵەی Aی و لە یاریەکی تردا هەڵبژاردەی وێڵز رووبەروی تورکیا بویەوە لە یاریگای باکی ئۆڵۆمپیا.

یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی وێڵز بە کۆتاهات،

گۆڵەکانیش لە رێگەی ئارۆن رامسی لە خولەکی (42) و رۆبێرتز لە خولەکی (95) تۆمار کرا

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی وێڵز بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی دووەمی گروپی A دێت و تورکیاش بەبێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.