فیۆرنتینا دوای ٢٣ رۆژ ڕۆشتنی گاتوزۆ رادەگەیەنێت

فیۆرنتینا دوای ٢٣ رۆژ ڕۆشتنی گاتوزۆ رادەگەیەنێت

حوزه‌یران 17, 2021 0 By wkadmin

یانەی فیۆرنتینا کۆتایی بە گرێبەستی لەگەڵ جینارۆ گاتوزۆ هێنا

ئەمەش تەنها ٢٣ ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی وەک ڕاهێنەری یانەکە

یانەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی خۆی ڕوونی کردەوە کەوا وەرزی داهاتوو پێکەوە دەست پێ ناکەن

 و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە لەسەر ڕازیبونی هەردولایان بووە.

 یانەکە لە ئێستادا بەدوای دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرێک دەگەڕێن کە شایەنی ڕاهێنەرایەتی فیۆرانتینا و فیۆرێنتینا بێت.

بەپێی هەندێک ڕاپۆرتی ئیتالی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جیاوازی بۆچوونی بووە لەگەڵ سەرۆک و ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی لەسەر شێوازی مامەڵە کردنیان بۆ وەرزی داهاتوو.