پورتوگال سەرکەوتنی بەسەر هەنگاریا بەدەست هێنا
حوزهیران 16, 2021لە کۆمەڵەی شەشەمی جامی یۆرۆدا، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و هەنگاریا لە یاری لوتکەدا ڕووبەڕووی بونەوە بە ئامادەبونی 67 هەزار هاندەر.
یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی پورتوگال بە کۆتا هات.
رافانیل گۆریرۆ لە خولەکی (84) و کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵ لە خولەکەکانی (87) و (92) تۆماریان کرد.
بەمەش ڕۆناڵدۆ توانی ژمارەى گۆڵەکانى لە مێژووى هەڵبژاردەى پورتوگالدا بۆ 106 گۆڵ بەرزکاتەوە لە 176 یاریدا.
بەم ئەنجامە پورتوگال بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی F دێت و هەنگاریاش بەبێ گۆڵ لە پلەی چوارەم دێت