محەمەد سەلاح ڕەتیکردەوە لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت

محەمەد سەلاح ڕەتیکردەوە لیڤەرپوڵ جێبهێڵێت

حوزه‌یران 16, 2021 0 By wkadmin

محەمەد سەلاحی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ پێشنیاری جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکەی بەمووچەیەکی زۆر بەرزتر لەمووچەکەی ئێستای رەتکردەوە.

سەلاحی میسری پابەندە بە مانەوەی لە لیڤەرپوڵ، سەرەڕای ئەو ئۆفەرە سەرنجڕاکێشانەی کە پێی گەیشتون.

لەم ماوەیەی ئێستادا زۆر یانەی گەورە بایەخی پێدەدەن، لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی لەم دواییەدا ئاماژە بە پاریس سان جێرمەن دەکەن کە بە دوای پێشکەشکردنی بۆندێکەوەیە بۆ یاریزانە میسریەکە.

لە ڕێگەی بەرنامەی ” یاریگای کاتی ” کە لە کەناڵی ئون تایم سپۆرتی میسرییەوە پەخش دەکرێت، ڕۆژنامەنووس سیف زاهیر دووپاتی کردەوە

 کە محەمەد سەڵاح لە ئێستایا ئۆفەری زۆر سەرنجڕاکێشی پێگەیشتووە، بێ ئەوەی ئەو یانانە ئاشکرا بکات کە پێشکەشیان کردوون.

زاهر گوتی :محەمەد سەڵاح لە کاتی گواستنەوەدا سێ هەڵبژاردەی هەبوو، لەوانە هەڵبژاردەیەک چوار هێندەی مووچەی ئێستای پێشکەش کردبوو، منیش زۆر سەرسام بووم بەو ژمارەیە و بە بڕیاری سەڵاح.

زاهر ئەو فاکتەرانەی ئاشکرا کرد کە وای لە یاریزانی میسری کرد کە پێشنیاری سەرنجڕاکێش لە ڕووی ماددییەوە ڕەتبکاتەوە

 و گوتی : ڕوانگەی محەمەد سەڵاح ئەوە بووە کە پرۆفیشناڵبوون پشت بە چەند فاکتەرێک دەبەستێت،

لەوانە دروستکردنی ناو و مێژوو بۆ خۆی، هەروەها شوێنێک کە سەرکەوتن لە ڕیزەکانیدا مسۆگەر بکات.

ئاماژەی بەوەشدا: محەمەد سەلاح پێی وایە کە دەکرێت بە هەر شێوەیەک بێت پارە بەدەست بێت،

 ئەو ئۆفەرانەی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی لە لیڤەرپوڵ بەردەوام بێت، کە پێشتر بووەتە یەکێک لە ئەفسانەکانی لیڤەرپوڵ، ئەو پارەیەش دەکرێت دوور لە جێهێشتنی یانە ئینگلیزیەکە بەدەست بهێنرێت.