![ئەرجەنتین و چیلی یەکسان بوون و پاراگوایش سەرکەوتنی بەدەست هێنا ئەرجەنتین و چیلی یەکسان بوون و پاراگوایش سەرکەوتنی بەدەست هێنا](https://warzshkurd.com/wp-content/uploads/2021/06/photo_2021-06-15_19-13-15-1140x641.jpg)
ئەرجەنتین و چیلی یەکسان بوون و پاراگوایش سەرکەوتنی بەدەست هێنا
حوزهیران 15, 2021بەرەبەیانی ئەمرۆ لە گروپی یەکەمی کوپا ئەمریکا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕوبەڕووی چیلی بویەوە.
یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولاو بە یەکسانی بەکۆتا هات،
لیۆنێل میسی لە خولەکی (33) توانی گۆڵیێک بۆ ئەرجەنتین تۆمار بکات،تاکە گۆڵەکەی چیلیش لە رێگەی ڤارگاس لە خولەکی (57) تۆمار کرا.
بەم ئەنجامە ئەرجەنتین بە ۱ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت و چیلیش بە ۱ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت
هەر لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا و لە کۆمەڵەی یەکەم هەردوو هەڵبژاردەی پاراگوای و بۆلیڤیا رووبەوری یەکتر بونوە.
یاریەکش بە ئەنجامی 3-1 لە بەرژەوەندی پاراگوای بە کۆتاهات،
گۆڵەکانیش لە رێگەیی ئەلیخاندرۆ رۆمێرۆ لە خولەکی (62)
و ئەنخێل رۆمیرۆ دوو گۆلی لە خولەکەکانی (65)(80) تۆماریان کرد،
تاکە گۆڵەکەی بۆلیڤیاش لە رێگەیی ساڤیدارا لە خولەکی (10بە پەناڵتی) تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامەش پاراگوای بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم دێت و بۆلیڤیا بەبێ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت