ئێریکسن تەندروستی باشە

ئێریکسن تەندروستی باشە

حوزه‌یران 15, 2021 0 By wkadmin

کریستیان ئێریکسن یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی دانیمارک، کە لە یاری کۆتایی جامی ئەوروپا لە گەڵ فینلاند،

 تووشی جەڵتەی دڵ بوو، لە پەیامێکدا لە ڕۆژی سێشەممە لە ئەکاونتی ئینستگرامەکەیدا بڵاویکردەوە

و ڕایگەیاند کە لە ئێستایا تەندروستی باشە سەرەڕای ئەو هەلومەرجەی هەیە.

ئێریکسن لە ژێر وێنەیەکیدا کە لەسەر جێگاکەی خۆی پێدەکەنی نووسیبووی: هێشتا دەبێت چەند تاقیکردنەوەیەک لە نەخۆشخانە ئەنجام بدەم، بەڵام هەست بە باشی دەکەم.

یاریزانی تەمەن 29 ساڵ سوپاسی هاندەرانی کرد بۆ هەموو پەیامەکانیان، گوتیشی: ئێستا پشتیوانی لەیاریزانانی دانمارکی دەکەم لەیاریی داهاتوو، دەبێت یاری بۆ تەواوی دانیمارک بکەن.

ئێریکسن کە نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ ئینتەر میلان بردووەتەوە، لەناکاودا لە هۆش خۆی چوو و کەوتە سەر زەوی لە یاری نێوان هەڵبژاردەی دانیمارک بەرامبەر فینلەندا.

دکتۆری تیمی دانمارکی مۆرتن بۆیزین ڕۆژی یەکشەممە ئاماژەی بەوەدا کەوا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ئەو حاڵەتەی ڕوویداوە پێ نییە.

 گوتیشی: دڵی وەستا و مەساجمان بۆ کرد بۆ ئەوەی بیبوژێنینەوە، ئەوەی ڕویدا جەڵتەی دڵ بوو.