ئیسپانیا و پۆڵەندا نەیانتوانی یەکەم یارییان لە یۆرۆ ببەنەوە
حوزهیران 15, 2021ئەمشەو لە یاریەکانی یۆرۆی 2020 لە گروپی E هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سوید رووبەروی یەک بونەوە لە یاریگایی دی سێلڤا.
لە دوای ئەوەی ئیسپانیا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد بەڵام نەیان توانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و بەبێ گۆڵ و یەکسان بوون بۆ هەردوولا یاریەکە کۆتایی هات.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ۱ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی بێنجەم دێت و سویدیش بە ۱ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت
لە یاریەکی تری کۆمەڵەی E هەڵبژاردەی پۆڵەندا روبەروی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بویەوە
یاریەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی سلۆڤاکیا بە کۆتاهات،گۆڵەکانی سلۆڤاکیا لە رێگەی چیزنی بەهەڵە لە خولەکی (18OG) و شکرینایار لە خولەکی (69) تۆماریان کرد و لینتیش تاکە گۆڵەکەی پۆڵەندای تۆمار کرد لە خولەکی (46) .
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی E دێت و بۆڵەنداش بەبێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت
هەروەها لە کۆمەڵەی Dی هەردوو هەڵبژاردەی چیک و سکۆتلەندا رووبەروی یەک بونوە لە یاریگایی هامپدین.
یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی چیک بە کۆتاهات،هەردوو گۆڵەکەش لە رێگەی پاتریک چیک لە خولەکەکانی (42)(52) تۆماریکرد.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی چیک بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی Dدێت و سکۆتلەنداش بەبێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت