وردەکاری ڕێکەوتنە نوێیەکەی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکرا کرا
حوزهیران 14, 2021هاندەرانی بەرشەلۆنە لەسەرتاسەری جیهاندا بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی تازەکردنەوەی گرێبەستی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی دەکەن لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەی کە لەکۆتایی ئەم مانگەدا بۆندەکەی بەسەر دەچێت.
بۆندەکەی میسی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لەکۆتایی ئەم مانگەدا لە 30 / 6 / 2021 بەسەر دەچێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەکی بەردەوامبوونی لەگەڵ بەرشەلۆنە دا نەداوە.
لە دوای ئەوەی خوان لاپۆرتا بووە سەرۆکی نوێی بەرشەلۆنە هیوا بۆ هاندەرانی یانەکە گەڕایەوە،
کە توانی پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ میسی دابمەزرێنێت، و بەڵێنی مانەوەی میسی وەک بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە بەکاردەهێنا.
ڕاپۆرتەکانی ئیسپانیا پێشهاتی نوێیان لە تازەکردنەوەی گرێبەستی میسی
لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشکراکرد لەئەگەری مانەوەی میسی و تەواوکردنی ڕێگا زێڕینەکەی لەگەڵ بڵوگرانە.
ڕۆژنامەی ” موندۆ دیپۆرتیڤۆ ” ی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە،
ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئێستادا تیمی تەکنیکیکی یانەی بەرشەلۆنە بە گەشبینییەوە ئەڕواننە نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی.
هەروەها وردەکاری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد و تێیدا ڕوونی کردەوە،
میسی تەمەن 33 ساڵ، بۆندی لەگەڵ یانەکە بۆ ماوەی دوو وەرز تا مانگی شەشی 2023 نوێ دەکاتەوە،
بە بڕی 250 ملیۆن یۆرۆ.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئەم ڕێک کەوتنە پاش بەشداریکردنی دەبێت لەگەڵ ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکا.