هەڵبژاردەکانی ئینگەلتەرا و هۆڵەندا سەرکەوتنیان بەدەس هێنا

هەڵبژاردەکانی ئینگەلتەرا و هۆڵەندا سەرکەوتنیان بەدەس هێنا

حوزه‌یران 14, 2021 0 By wkadmin

ئێوارەی دوێنی لە کۆمەڵەی Dی یۆرۆی 2020

هەردوو هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا و کرواتیا رووبەروی یەک بونەوە لە یاریگایی وێمبڵیی لەشاری لەندەن.

یارییەکەش بە تاکە گۆڵێکی رەحیم ستێرلینگ لە خولەکی (57) لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بە کۆتا هات.

بەم ئەنجامەی هەڵبژاردەی ئینگەلتەرا بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی دێت و کروواتیاش بەبێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت 

لە یاریەکی تر و لە کۆمەڵەی E هەڵبژارەی هۆڵەندا رووبەروی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بویەوە لە یاریگایی یۆهان کرۆیف لە خاکی هۆڵەندا 

یاریەکەش بە ئەنجامی 2-3 لە بەرەوەندی هۆڵەندا بە کۆتاهات،

گۆڵەکانیش لە رێگەی ڤیناڵدۆم لە خولەکی (52) و ڤیگۆرێست لە خولەکی (58) و دومفرێس لە خولەکی (85)

گۆڵەکانی هۆڵەندایان تۆمار کرد،هەریەک لە یاریزانان ئەندرێ یارمولینکۆ لە خولەکی (75) و رومان یارمشوک لە خولەکی (78) گۆڵەکانی ئۆکرانیایان تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی Eدێت و ئۆکرانیاش بەبێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت