بەرازیل و کۆڵۆمبیا یەکەم یاریان لە کۆپا ئەمریکا بردەوە
حوزهیران 14, 2021بەرەبەیانی ئەمرۆ لە کۆپا ئەمریکا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ڤەنزوێلا رووبەروی یەکتر بونەوە.
یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بەرازیل بەکۆتاهات،
مارکینۆس لە خولەکی (23) و نیمار لە خولەکی (64 بە پەناڵتی) و گابرێل لە خولەکی (89) گۆڵەکانی بەرازیلیان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی بەرازیل بە کۆکردنەوەی ۳ خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی دووەم دێت و فنزوێلاش بەبێ خاڵ لە پلەی پێنجەم دێت
لە یارییەکی تری کۆپا ئەمریکا هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا رووبەروی ئیکوادۆر بویەوە.
یاریەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی کۆڵۆمبیا بە کۆتاهات،ئیدوین کاردۆنا لە خولەکی (42) گۆڵەکەی کۆڵۆمبیای تۆمار کرد
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بە ۳ خاڵ لە پلەی دووەمی گروپی دووەم دێت و ئیکوادۆریش بەبێ خاڵ لە پلەی چوارەم دێت